شەش شارۆمەندی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی مەهابادەوە دەستبەسەر کران

شەش شارۆمەندی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی مەهابادەوە دەستبەسەر کران
بە پێی هەواڵەكان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەش شارۆمەندی كوردیی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوەكانی ( هێمن ئیسماعیلی، سوهراب قادرزادە، ئومید قادری، خالید كاولانی، شێركۆ عەباس تاهیر و سەلیم شێخەنژاد") لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، چوار كەس لە گیراوەكان بە ناوەكانی (سەلیم شێخەنژاد، هێمن ئیسماعیلی، ئومید قادری و خالید كاولانی و شێركۆ عەباس تاهیر) بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواستراونەوە و لە چارەنووسیان هەواڵێك لەبەر دەست دانییە.

جێی ئاماژەیە، ئەم شەش شارۆمەندە، تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتیی و ئەندام بوون لەیەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیان دراوەتە پاڵ.


ئه‌م بابه‌ته 373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:13:12/07/2019