سێنتکام ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەوڵی ئێرانی بۆ لێدانی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکای پشت ڕاست کردەوە

سێنتکام ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەوڵی ئێرانی بۆ لێدانی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکای پشت ڕاست کردەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ستاد فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ناسرو بە "سێنتکام" پشتڕاستی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکانی دەریای عۆمان، هەوڵی داوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بەر داتەوە تا پێش بگرێت لە تۆمار کردنی ئەو هێرشەی سپا لە هێرش  بۆ سەر ئەو نەوتهەڵگرانە.

ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیاندنێک دا سێنکاتم ئاماژەی بە دوو هێرشەکە کردووە. لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە کە حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ هێرش بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی دەریای عۆمان بۆ پێش گرتن لە تۆماری ئەو هێرشە، هەوڵیان داوە فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی بخەنە خوارەوە کە تێیدا سەرکەوتوو نەبوون.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەی سێنتکام، ئێران لە موشەکی ئێس ئی-٧ بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی بێ فرۆکەوانی جور MQ ٩ ئەمریکا کەڵکی وەرگرتووە تا پێش بە تۆمار کردنی هێرشی سپای پاستاران بۆ سەر نەوتهەڵگری "کۆکۆکا کوریجس" بگرێت، بەڵام موشەکە ئێرانییەکە لە یەک و نیو کیلۆمیتری پەهبادەکەوە تێپەڕیوە.
پێ دەچێت ئەو فڕۆکە بێ فرۆکەوانەی ئەمریکا لە ئەرکەکەی خۆی سەرکەوتوو بووە، چونکا ڕۆژی هەینی بەرپرسانی ئەمریکا، وێنەی هێرشی سپای پاستارانیان بۆ سەر ئەو نەوتهەڵگرە وەک بەڵگەیەک بۆ ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لەو هێرشەدا لە دەریای عۆمان پێشکەش بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. ڕۆژی پێنج شەممە ڕابردوو ٢٣ی جۆزەردان، دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە لە ئیماڕات و عەڕەبستانی سعوودییەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ڕێدا بوون، کەوتنە بەر هێرش. چەند کاتژمێر دواتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بەرپرسی ئەو نەوتهەڵگرە ناساند.

مایک پەمپێئۆ وتی؛ ئێران لە ڕیکەوتی ٢٢ی ئاپریلەوە هەڕەشەی لە ئێران کردووە کە ڕەوتی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هۆرمز پەک دەخات و ئێستاش لە هەوڵی جێ بەجێ کردنی ئەو هەڕەشەیەی دایە.

ڕۆژی پێنج شەممە ئەمریکا ئەو بەڵگانەی کە ڕۆڵی ئێران لە هێرش کردنە سەر ئەو نەوت هەڵگرانە دەسەلمێنێت، پێشکەش ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە.

 

 


ئه‌م بابه‌ته 309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:04:17/06/2019