ئیسماعیل سابوور، ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئیسماعیل سابوور، ماڵئاوایی لە ژیان کرد


ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26 ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، هونەرمەندی ناسراوی کورد، ئیسماعیل سابوور، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا بە نەخۆشی کوت و پڕ لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئیسماعیل سابوور، ساڵی ١٩٥٦ لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو. لە تەمەنی تازە لاوییەوە دەستی کردوە بە کاری هونەری و هەروەها کۆلێجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تارانی تەواو کردووە.

ئیسماعیل سابوور لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە رووی کردۆتە باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو.


ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:47:16/06/2019