بریندار بوونی چوار کرێکاری مەهابادی

بریندار بوونی چوار کرێکاری مەهابادی
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی هەینی ٢٤ی جۆزەردان چوار کڕێکاری مەهابادی بە هۆی پارێزراو نەبوونی شوێنی کار بریندار بوون.
بە پێی ئەو هەواڵە ٤ کرێکار لە بینایەکدا بە هۆی تەقینەوەی کەپسولێکی گاز بریندار بوون.
بە پێی وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، ئەندامانی ئاورکوژێنەر ئاگرەکەیان  کوژاندۆتەوە و ئەو کرێکارانەش کە بە هۆی ئەو تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە سووتابوون، بە هۆی قوڵی برین و سوتانەکانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سنە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:15/06/2019