ترامپ؛ تەقینەوەی نەوتهەڵگرەکانی دەریای عۆمان کاری ئێرانە!

ترامپ؛ تەقینەوەی نەوتهەڵگرەکانی دەریای عۆمان کاری ئێرانە!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردان لە وت و وێژێک لەگەڵ بەرنامی "فاکس و هاوڕێیان" لە ڕێگەی تەلەیفوونەوە وتی کە؛ "هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان کاری ئێران بووە، چۆن دەڵێم کاری ئێران بووە؟ چونکا ئێوە هەمووتان بەلەم (قایق)ـەتان بینی."

ئاماژەی ترامپ بە ڤیدیۆیەکە کە ئەرتەشی ئەمریکا سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بڵاوی کردەوە کە دەری دەخات چەند سەعات دوای هێرشە بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عۆمان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە نزیک بوونەوە لە نەوتهەڵگرەکان، لە هەوڵی جیاکردنەوە یەکێک لەو بۆمبە نەتەقاوانەدا کە بە نەوتهەڵگرەکەوە نووسانرابوو، بۆ سڕینەوە ئاسەواری تاوانەکەیان.

ترامپ هەروەها وتی؛ "پێم وایە کە یەکێک لە مینەکان نەتەقابوونەوە و هەموو ئاسەوارەکە باس لە دەست تێوەردانی ئێران دەکات و دەتوانرا ببینرێتەوە. ئێوە بینیتان کە ئەوان دەیانویست بە شەو و بە تاریکی ئەو مینە هەڵگرنەوە و لەو کارەشدا سەرکەوتوو بوون. ئێمە دەستمان خوێندوونەتەوە و دەرکەوت کە کاری ئەوانە. ئەوان نەیاندەویست هیچ بەڵگە و ئاسەوارێک لە خۆیان جێ بێڵن.... ئەوان بوون کە ئەو کارەیان ئەنجام دا."


ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:15/06/2019