سەرپەرستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا؛ ئەمریکا هەموو هەوڵی پێک هێنانی کۆدەنگییەکی جیهانییە دژی ئێران

سەرپەرستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا؛ ئەمریکا هەموو هەوڵی پێک هێنانی کۆدەنگییەکی جیهانییە دژی ئێران

 

ئاسۆی ڕۆژهەڵات

پاتریک شاناهان، سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە؛ پرسی ئێران، تەنیا پرسێکی پەیوەست بە ئەمریکاوە نییە، بەڵکوو ئەم پرسە، پرسێکی نێونەتەوەییە و ئێمە لە هەوڵی پێکهێنانی کۆدەنگییەکی نێونەتەوەیین لەو بارەیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا لە پێنتاگۆنەوە، شاناهان ڕۆژی هەینی ٢٤ی جۆزەردان وتی؛ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دڵنیابۆتەوە لەوەی کە فەرماندە ناوەندییەکانی ئەمریکا- سەنتکام- هەموو هێزەکانی خۆیانیان لەو عەمەلیاتەدا لە خزمەت دایە.

لە لایەکی دیکەوە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی جۆزەردان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی، کۆماری ئیسلامیی بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگەکانی دەریا عۆمان زانی.

مایک پەمپێئۆ هەروەها ڕایگەیاند کە ئێران لە ڕۆژی ٢٢ی ئاپریل هەڕەشەی لە دنیا کردووە کە بە داخستنی تەنگەی هۆرمۆز گواستنەوەی نەوت ڕادەگرێت و ئێستاش لە هەوڵی بەکردەوە دەرهێنانی ئەو هەڕەشەیەتی.

 


ئه‌م بابه‌ته 438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:16:15/06/2019