بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو، بەشێک لە کرێچییەکانی کرماشان بەناچآر خانووەکانیان چۆڵ کردووەو خێمەیان هەڵداوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو، بەشێک لە کرێچییەکانی کرماشان بەناچآر خانووەکانیان چۆڵ کردووەو خێمەیان هەڵداوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە،بەشێک لە خەڵکی کرێچی کرماشان بە هۆی گرانی کرێی خانوو و هەروەها بێکار و هەژارییەوە، بەناچار خانووەکانیان چۆڵ کردووەو لە دەرەوەی شار یان لە قەراغ شار خێمەیان هەڵداوە.

بەوتەی بەرپرسانی کرماشان، نرخی کرێ خانوو لە هەندێک گەڕەکی ئەو شارە ئەمساڵ بە بەراوەرد بە ساڵی رابردوو 400% بەرزبووەتەوە، ئەوەش کرێچییەکانی تووشی کێشەی گەورە کردووە.

بەپێی ئامارەکان، 25%ـی خەڵکی ئێران لە خانووی کرێدا دەژین، قەیرانی دارایی ئێران کاریگەری زۆری لەسەر کرێچییەکان داناوە، بەتایبەتی لەسەر ئەو خێزانانەی هەژارن یان باری داراییان مامناوەندە.

ئەمساڵ نرخی خانوو زیاتر 100% بەرزبووەتەوە، ئەگەر هەر ئەمەش بۆ کرێ خانوو رەچاوبکرێت، کەسێکی کرێچی دەبێت دوو هێندەی ساڵی پار کرێ دەدات.


ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:32:14/06/2019