مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی شنۆ

مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی شنۆ

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی لە رۆژی دوو شەممە، ٢٠ی جۆزەردانەوە کرێکارانی شارەوانی شاری شنۆ بە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەکانی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ١٣٩٧ەوە  دەستیان داوەتە مانگرتن و خوازیاری گەیشتن بە مافەکانیان و وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بوون
نەدانی حەقدەست و موچەی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ١٣٩٧ لە حاڵێکدایە کە شارەوانی و شۆرای شار بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرجەم حەقدەستی کرێکارانیان داوە.

ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:22:12/06/2019