برای هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، لە نەغەدە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

برای هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، لە نەغەدە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، کاک عوسمان شوکری، برای هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، ئەبووبەکری شوکری لە شاری نەغەدە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

‌هاوڕێ ئەبووبەکری شوکری یەکێک بوو لە کادر و پێشمەرگە دڵسۆزەکانی کۆمەڵە کە ساڵی ١٣٥٨ پەیوەست بوو بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوەو ساڵی ١٣٦١ گیانی بەختکرد.

لە لایەن خۆمانەوە وەک کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک عوسمان شوکری دەکەین و خۆمان بە هاوسۆزو هاوخەمیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:58:12/06/2019