ئەو لاوەی کە تیشێرتێکی بە وێنەی ئاڵای کوردستانەوە پۆشیبوو، بە زیندان مەحکووم کرا

ئەو  لاوەی کە تیشێرتێکی بە وێنەی ئاڵای کوردستانەوە پۆشیبوو، بە زیندان مەحکووم کرا
بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان، لاوێکی سەقزی بە هۆی پۆشانی تیشێرتێک کە ئاڵای کوردستانی لەسەر کێشرابوو بە سێ مانگ زیندان حوکم درا.
"میلاد فازڵپوور"کوڕی محەمەد، خەڵکی گوندی"مەڵقەڕەنی" سەر بە شاری سەقز کە لە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵدا تیشێرتێکی بە وێنەی ئاڵای کوردستانی پۆشیبوو، لە لایەن دادگای شاری سەقزەوە بە ٣مانگ زیندانی حوکم دراوە.
ناوبراو لەوە پێش لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو کە دوای ئەوەش چەند جار بانگهێشتی ئیتلاعات کرابوو.

ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:26:09/06/2019