مەجلیسی ئیسلامی ئێران؛ "ئەگەر" تێزاب ڕشتن بە نییەتی ترس و تۆقاندن بێت، تاوانەکەی مەرگە!

مەجلیسی ئیسلامی ئێران؛

نوێنەرانی مەجلیسی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی جۆزەردان لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی گەڵاڵەی "قورس کردنەوەی سزا بۆ تێزاب پاش و پشتیوانی کردن لە بریندارەکان، پەسندیان کرد کرد کە "ئەگەرتێزاب ڕشتن بە نییەتی ترساندن و نائەمن کردن بێت، فەساد فیل ئەرزە.

ئەم گەڵاڵەیە بە ١٦١ دەنگ لە بەرامبەر ٩ دەنگی نەیار و ٩ دەنگی سپی لە کۆبوونەوەی ٢٤٥ی بەشدار بووانی مەجلیس پەسند کرا.

بە پێی مادەی ٢٨٦ی یاسای سزادانی ئیسلامی فیسادی فیل ئەرز سزاکەی ئیعدامە

خاڵی جێی سرنج لە پەسند کردنی ئەم گەڵاڵەیە ئەوەیە کە "ئەگەرئەسیدپاشی (تێزاب ڕشتن) بە قەست و نییەتی ترساند و تۆقاندن بێت، حوکمەی ئیعدام. ئەمە جگە لەوەی کە حوکمی ئیعدام سزایەکی نامرۆڤانەیە، بەڵکوو سەپاندنی سزای قورس کە دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ نەکردنی، گرێ دەدرێتەوە بە کۆمەڵێک "ئەگەرو جیاوازی هەڵسەنگاندن.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چالاکانی ئەمر بەچاکە و نەهی لە خراپە کە دامەزراوەیەکی سەر بە سیستمی کۆماری ئیسلامییە، زۆرینەی ئەسیدپاشییەکانی لە سەرتاسەری ئێرانیان ئەنجام داوە


ئه‌م بابه‌ته 57 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:55:09/06/2019