شارۆمەندێکی زاهیدانی بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم گیانی لە دەستدا

شارۆمەندێکی زاهیدانی بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هرانا بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی شەممە ٤ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە زاهیدان تەقەیان لە ماشێنی شارۆمەندێکی ئەو شارە بە ناوی "مووسا شەه بەخش " کردووە و ئەو کەسە بە تەقەی هێزە چەکدار و لیباس شەخسییەکان گیانی لە دەستداوە. 

دەوترێت ئەو لاوە بەلووچە لەبەر ئەوەی ئیجازەی شۆفێری پێ نەبووە تەقەی لێکراوەو بە تەقەی هێزە چەکدارەکان گیانی لە دەستداوە


ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:35:26/05/2019