برایان هووک: ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکانی ئێرانین

برایان هووک: ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکانی ئێرانین

بڕایان هووک، نوێنەری تایبەت وەزارەتی دەرەوەیئەمریکا، بۆ دووهەمین جارێکیتر جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هەر چەشنە هێرش و شەڕێک لە نێوان تاران و واشینگتۆن، دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئێران و لە ئەگەری هێرشی ئێران، دەوڵەتی ئەمریکا وەڵامی توند دەداتەوە.

بڕایان هوک لە وتووێژێک لەگەڵ سکای نیوز وتی: "ئەمریکا ئێران تاقی ناکاتەوە، ئەوە ئێرانە کە هەڕەشەی کردووە کە هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا. ئێمە زانیاریم هەیە کە مەترسیدار بوونی ئێران پشتراشت دەکاتەوە. کەواتە لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئێمە، بە مەبەستی بەرگری لە خۆمان پرچەکرداری شیاومان دەبێت و بە هێزی سەربازی وەڵامی دەدەینەوە".

نوێنەری تایبەت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی: ئێمە ئامادەییمان هەیە بۆ هەر چەشنە کردەوەیەکی ئێران. ئێمە زانیاری جێی باوەڕ و زۆرمان هەیە کە نیشان دەدات کە ئێران لە هەوڵی ئەوە دابوو لە درێژەی پڕۆگرامێکی درێژماوەدا، مەترسی و هەڕەشە درووست بکات لەسەر هێزەکانی ئێمە لە تەواوی ناوچەکەدا.

برایان هوک پێشتر لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتبوی کە ئەمریکا چەک و چۆڵی سەربازی خۆی بۆ ناوچەکە هەناردە کردووە کە بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام دەستپێشخەر نییە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران. 


ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:28:26/05/2019