دوو لاوی بۆکانی بە هۆکاری هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو لاوی بۆکانی بە هۆکاری هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە دوو رووداوی هاوشێوەدا دوو لاوی بۆکانی بە هۆکاری هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، رۆژی ٤ی جۆزەردان مێرمنداڵێکی خەڵکی ئاوایی بەردەزەردی بۆکان بە ناوی "مەسعوود" تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەیەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر لەم پەیوەندەدا و لە هەمانڕۆژداو لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، کاتژمێر ٩ی شەو، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵان بە ناوی "مێهدی سۆهرابی" لە گەڕەکی "کەڵوڕئاوا" بە هۆی هەژارییەوە تەنافی بۆ خۆی هەڵخستوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەم بنەماڵە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند، کە ئەم لاوە خەریکی کرێکاری بووەو لە باری ئابوورییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوون.


ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:13:26/05/2019