کوژرانی کرێکاریکی بۆکانی لەهەولێر

کوژرانی کرێکاریکی بۆکانی لەهەولێر


بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی "ئومید قرنی"دانیشتووی ناوچەی کەهریزەی محموود ئاوای بۆکان کە ماوەێک پێش ئێستا بەمەبەستی کارکردن ڕووی لەشاری هەولێر کردبوو، لە سەر حەقدەستەکەی لە گەڵ خاوەنکارەکەی بووە بە دەمە قڕەیان و خاوەن کارەکەی لە بری پێدانی حەقدەست تەقەی لێکردوە، ناوبراو بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئێمێرجێنسی هەولێر و سێ جار نەشتەرگەری بۆکراوە، بەڵام سەرەنجام بە هۆی کاری بوونی برینەکەیەوە رۆژی شەممە ٤ی جۆزەردان گیانی لە دەستدا.

جێگەی ئاماژەیە ئەم کرێکارە خێزاندارەو ٢ مناڵی هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:04:26/05/2019