٩ هۆكار كه‌ دەریدەخەن كه‌ ترامپ بۆ جاری دووەم ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا

٩ هۆكار كه‌ دەریدەخەن كه‌ ترامپ بۆ جاری دووەم ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا



گۆڤاری ( بیزنیس ئیسایدێر) ی ئەمریكای  لە ڕاپۆڕتێكدا بەپشت بەستن بە چەند هۆكار و  لێكدانەوە و شیكاری چاودێران و شارەزایانی بواری سیاسی، نۆ هۆكاری خستۆتە ڕوو كە لە هەڵبژاردنی  نوامبری ٢٠٢٠ ی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جارێكی تر دۆناڵد ترامپ بەسەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێرێتەوە.


گۆڤارەكە نۆ خاڵەكەی بەم شێوەیە خستۆتە ڕوو؛


هۆكاری یەكەم: كات

دۆناڵد ترامپ تا مانگی نوامبری ٢٠٢٠ كە كاتی هەڵبژاردنە لەئەمریكا، كاتێكی درێژی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی بتوانێت پروپاگەندە و كه‌مپینی هەڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ببات.


هۆكاری دووەم؛ كۆتایی هاتنی  ڕاپۆرتی (مولێر)

ئەو ڕاپۆڕتەی  كەهەموو ئەو گومانانەی ڕەتكردەوە، گوایە لەهەڵبژاردنی ٢٠١٦ روسیا دەستی خستۆتە ناو هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوه‌ لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ.


هۆكاری سێیەم؛  چاككردنی باج و ماڵییات و ڕەخساندنی زۆرترین هەلی كار

چاككردنی باج و ماڵییات و ڕه‌خساندنی زۆرترین هه‌لی كار ئەمانە هۆكاربوون كە دۆناڵد ترامپ وایكرد باوەڕ بەدەنگدەرانی بێنێ كە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ دەنگی پێبدەن و لەمەشدا توانی سەربكەوێت و لەماوەی ٣ ساڵ دەست بەكاربوونی  بەڵێنەكانی كردە كردارەكی و خستینه‌ بواری جێ به‌ جێ كردنه‌وه‌.


چوارەم؛ دەركەوتن و یەكگرتووی سەركردەكانی كۆمارییه‌كان

 لە هەڵبژاردنەكانی ٢٠١٦ دا سه‌ركرده‌ كۆمارییه‌كان بەم شێوەیەی ئێستا یەكگرتوو ویەك دەنگ نەبوون. یه‌كگرتوو بوونی ئێستای كۆمارییه‌كان خاڵێكی به‌هێزی ترامپه‌ كه‌ بتوانێت به‌رامبه‌ر به‌ دێمۆكراته‌كان و كاندیده‌كه‌ی ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو بێت.


پێنجەم؛ ڕەفتار و هەڵسووكەوتەكانی ترامپ

به‌ پێی داتا و زانیارییه‌كان ترامپ له‌ ڕه‌فتار و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی  بۆ ئیدارەدان، به‌ڕێوه‌بردن و یه‌كگرتووی حیزبی كۆمارییەكان بەبەراورد لەگەڵ سەرۆكەكانی پێشووتری ئەو حیزبە سه‌ركه‌وتووتر بووه‌.


شەشەم؛ تەواو كردنی هەموو كارەكانی لە سێ مانگی ئەمساڵ تەنیا بە ٣٠ میلیۆن دۆلار

جێ به‌جێ كردنی هه‌موو كاره‌كانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی سێ مانگ به‌ ته‌نیا ٣٠ میلیۆن دۆلار خاڵێكی به‌هێزی ترامپه‌ له‌ چاوی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكاییه‌وه‌، ئەمە لەكاتێكدا ئەو لیژنەیەی كە بۆ خه‌مڵاندنی ئەو كارانە تەرخان كرابوون بڕی ٥٠میلیۆن دۆلاریان تەرخان كردبوو.


حەوتەم؛ خێرایی له‌ جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌ و كاره‌كانی

دە ركەوتنی كارەكانی زۆر بەخێرایی لەشارە گەورەكانی ئەمریكا كە بەبەراورد لەگەڵ دیمۆكراتەكان  كه‌ كاره‌كانیان زۆر هێواش بوون خاڵێكی به‌هێزی دیكه‌ی ترامپ بۆ وه‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری له‌ ئه‌مریكا بۆ جاری دووه‌م.


هەشتەم؛ ئیراده‌ی به‌هێز و توانای بڕیاردان له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌

 بەهێزی ئیرادە و توانای بڕیاردان، هۆكارێكی دیكەن بۆئەوەی جارێكی دیكە ترەمپ ویلایەتە دووەم وەربگرێتەوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئیراده‌ی به‌هێز و توانای بڕیاردان له‌ لایه‌ن ترامپه‌وه‌ بۆته‌ هۆی و پێشكەوتنی بازاڕ و كار لەنیۆیۆرك كه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگی ئابووری ئێرانه‌.


نۆیەم؛ بەدرێژایی مێژووی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، تەنیا دوو سەرۆك نەیان توانیووە بۆ جاری دووەم سەرۆكایەتی بەدەست بێننەوە ئەویش بۆشی باوك و جیمی كارتێر بوو، بەپێچەوانە هەموو سەرۆكەكانی دیكەی ئەمریكا توانیویانە دوو خولی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان بكەن.


سەرچاوە: سكای نیوزعربیە


 


ئه‌م بابه‌ته 219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:26/05/2019