ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە

ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە
لە وتارێکدا تێرێزا مەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد؛ "بۆ بریتانیا وا باشترە سەرۆک وەزیرانێکی دیکە هەڵبژێرێت". 
لە وتارەکەیدا مەی باسی لەوە کرد، "هەوڵی تەواوم بۆ پرۆسەی برێکزیت دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم". 
پێشتر میدیاکانی بریتانیا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە کە رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەیەکی زیاتر لە ئەندامانی پەرلمان پشت لە مەی دەکەن. 
تێریزا مه‌ی، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌یوید كامێرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی بریتانیا له‌ ١٣ ی ئۆکتۆبری ١٣٩٥ (٢٠١٦) وه‌ك جێگره‌وه‌ی كامێرۆن ده‌ستنیشانكرا.
تێریزامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی (موحافزەکار) بریتانیایه‌ كه‌ زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رلمانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌، دووه‌مین ژنه‌ له‌ دوای مارگرێت تاچێر بووه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا.

ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:12:26/05/2019