قۆڵبەستکردنی سێ شارۆمەندی سنەیی لە لایەن ئیتلاعاتەوە

قۆڵبەستکردنی سێ شارۆمەندی سنەیی لە لایەن ئیتلاعاتەوە

بە پێی هەواڵیک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١ی جۆزەردان سێ شارۆمەندی سنەیی بە ناوەکانی "داوود ئەحمەدی، سەلاح ساعدی و حەیدەر ساعدی" خەڵکی گوندی "گاوەرە" سەر بە دێهستانی " سەراوقامیش"ی سنە لە لایەن هیزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانەوە قۆڵبەست کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. تا ئێستە نازانرێت ئەم سێ شارۆمەندە کوردە بە چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراون و لە کوێ راگیراون.


ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:36:25/05/2019