برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شنۆ و پیرانشار

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شنۆ و پیرانشار

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی هەینی ٣ی جۆزەردان بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیم لە کاروانی کۆڵبەرەکان، لە سنووری پیرانشار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەبووبەکر محەممەدی" فیشەکی بەر کەوتووەو بە توندی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە بۆ دەرمان و وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ.

هەر وەها لە هەمانڕۆژدا لە بەرزاییەکانی شنۆ تەقە لە دەستەیەک لە کۆڵبەرەکان کراوەو کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد سادق قادری" تەمەن ٢٧ ساڵ بریندار بووە.


ئه‌م بابه‌ته 205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:28:25/05/2019