رووداوێکی هاتوچۆ لەجادەی نێوان سەقز- دیواندەرە ٥قوربانی لێکەوتەوە.

رووداوێکی هاتوچۆ لەجادەی نێوان سەقز- دیواندەرە ٥قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ئەمڕۆ شەمە ڕێکەوتی ٤جۆزەردان کاتژمێر ۱۲ نیوەڕۆ لەجادی نێوان سەقز- دیواندەرە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژو ٤۰٥ چوار کەس بریندار بوون و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستدا.

جێگەی باسە بەپێی ئامارەکانی ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات لەماوەی کەمتر لە ۲٤کاتژمێری ڕابردوودا۹کەس لەم جادەیەدا بونەتە قوربانی کە دوانیان گیانی لەدەستداوە.

خراپی رێگاو باون و ناستاندارد بوونی جۆری ماشینەکان هۆکاری زیاتربوونی رووداوی هاتووچۆن لە جادەکانی کوردستان

ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:16:25/05/2019