برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سیاکێوی شنۆ

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سیاکێوی شنۆ

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردان، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیم لە بەرزاییەکانی سیاکێوی سەر بە شاری شنۆ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "مەلا نەجمە ئەسپەناک" خەڵکی گوندی "سۆفیان" و هەروەها "عەبدوڵقادر جەسووری" خەڵکی گوندی "نەڵۆس"ی سەر بە شاری شنۆ بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکدان.

سەرچاوەیەک لەم پەیوەندەدا بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند کە هێزەچەکدارەکانی رژیم جگەلەوەی تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە، ژمارەیەک لە وڵاخ باری کۆڵبەرەکانیان کوشتووەو دەستیان بەسەر بارەکاندا گرتووە.


ئه‌م بابه‌ته 226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:20:24/05/2019