لەباوبردنی دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەری هەر بەردەوامە

لەباوبردنی دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەری هەر بەردەوامە

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە تۆڕی تێلگرامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاوی کردۆتەوە، لە ناو بردنی دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەری هەر بەردەوامە و خەڵکی ناوچەکە نابەرپرسانە خەریکی لەناوبردنی دارستانەکانی دەورووبەری مەریوانن کە ئەمە نیگەرانی چالاکانی ژینگەیی لێ کەوتۆتەوە.

بە پێی ئەو وێنانەی کە ئەنجومەنی سەوزی چیا بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکانی دەورووبەری گوندی کاڵی خواروو لە لایەن کەسانی نابەرپرسەوە بڕاوەتەوەو شوێنەکەی کراوە بە زەوی کشت و کاڵی.

دیاردەی لە ناوبردنی دارستانەکانی مەریوان لە سەرەتای وەرزی پاییزی ساڵی رابردووەوە زیاتر پەرەی سەندوەو نیگەرانی چالاکانی ژینگەپارێزی لێکەوتۆتەوەو تا ئێستە چەندین جار سکاڵایان لای ناوەندە بەرپرسەکان تۆمار کردوە، بەڵام کەمتەرخەمن. دارستانەکانی مەریوان و زاگرۆس بە گشتی تاڵان دەکرێن و دارەکانی دەفرۆشرێن بە کارگەکانی بڕینەوەی دار لە دەروەی کوردستان.


ئه‌م بابه‌ته 23 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:07:16/05/2019