بەهۆی ڕوداوی کارەوە کرێکارێک لەبۆکان برینداربوو

بەهۆی ڕوداوی کارەوە کرێکارێک لەبۆکان برینداربوو

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کاتژمێر۱دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ۲٥گوڵان یەکێک لە کرێکارە کانی پڕۆژەی مەیدانی وەحدەت لە بۆکان بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بریندار بووەو لاقی شکاوەو بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم کرێکارە لە بەشی باشووری پرۆژەکە خەریکی گواستنەوەی وەرەقەی ئاسن بووە کە تووشی ئەم رووداوە بووە.

تا ئێستە ناسنامەی ئەم کرێکارە بۆ ئاسۆی رۆژ روون نەبۆتەوەو لەئەگەری وردەکاری زیاتر خوێنەران ئاگادار دەکەینەوە.

نەبوونی ئەمنییەتی کار و لەبەرچاو نەگرتنی ئەمنیەتی کار، هۆکاری سەرەکی رووداوی شوێنی کارە لە ئیران و کوردستان و ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لەو وڵاتانەیە کە ئەمنییەتی شوێنی کاری زۆر کەمە و لە پلەی ١٠٢ وڵاتانی دونیادایە.


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:47:15/05/2019