کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی دژ بە کوشتنی نامووسی لە سنە

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی دژ بە کوشتنی نامووسی لە سنە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ٢٣ی گوڵان، لە سەر بانگەشەی ژمارەیەک لە ژنان و چالاکانی مەدەنی شاری سنە، کۆبوونەوەیەک بۆ مەحکووم کردنی قەتڵە نامووسییەکان لە قەتعەی ٤ گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی و لە سەر گۆڕی "پەریا (شایستە) و ئەسرا ئەمینی بەڕێوە چوو.

بە پیی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی رژیم هێرشیان کردۆتە سەر بەشداربوانی ئەو کۆبوونەوەیەو بەریان بەوە گرتووە کە راگەیاندنێک کە ئامادە کرابوو بخوێنرێتەوە.

هێزە ئینتزامییەکان بەریان بەوە گرت کە راگەیاندنی کەمپەینی "نا بۆ قەتڵی نامووسی" لە سەر گۆڕی ئەو دوو خوشکە بخوێنرێتەوە کە بە دەستی باوک و براکەیان رۆژی ١٨ی گوڵان لە نایسەری سنە کوژران.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، راگەیاندنی کەمپەین لە سووچێکیتری گۆڕستانەکە خوێندرایەوە. بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکان بەریان بەوە گرت ژنان و چالاکانی مەدەنی لە سەر گۆڕی ئەو دوو خوشکە راگەیاندنەکە بخوێننەوە.


ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:40:14/05/2019