برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی رژیم لە شاری شنۆ

برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی رژیم لە شاری شنۆ

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە: ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١١ی مەی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە جاددەی شنۆ بۆ پیرانشار و لە شوێنێکی نزیکی ئاشی خیزی حاجی سولەیمان، بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و شۆڤێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.نازناوی ئەو شۆفێرە کە بە برینداریش دەستبەسەر کراوە"تایی" خەڵکی گوندی ”چەشمەگۆڵ" بووە.

هەر لەم پەیوەندەدا و رۆژی ٢١ی بانەمەڕ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیم لە سەقز، کاسبکارێک بە ناوی کەیوان رەزا زادە گیانی لە دەستداو کەسێکتر بە ناوی عەتا ڕەسووڵزادە بریندار بوو.


ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:34:12/05/2019