کۆڵبەرێک لە سەردەشت بە تەقەی چەکدارەکانی رژیم بریندار بوو

کۆڵبەرێک لە سەردەشت بە تەقەی چەکدارەکانی رژیم بریندار بوو

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٣٩٨ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرەکان کردووەو کۆڵبەرێک بە ناوی (مەحیەدین رەحیمی) تەمەن ٢٩ ساڵ، فیشەک بەر لاقی کەوتووەو بریندار بووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی ورمێ.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار بە هۆکاری جیاواز بوون بە قوربانی کە لەو ژمارەیە ١٦ کەسیان بریندار بوون و ١٤ کەس گیانی لە دەستداوە.


ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:20:12/05/2019