شارۆمەندێکی خەڵکی خوراسان لە سێدارە درا

شارۆمەندێکی خەڵکی خوراسان لە سێدارە درا

بە پێی هەواڵەکان، رۆژی دوو شەمەممە ٢ی بانەمەڕ، شارۆمەندێکی کوردی خوراسان بە ناوی "رەزا" بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی "وەکیل ئاباد"ی مەشهەد لە سێدارە درا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە ئەم شارۆمەندە کوردە لە ٦ ساڵ لەوە پێشەوە لە زیندان بووە. هەروەها ئەم شارۆمەندە کوردە خەڵکی شاری "فارووج" لە خوارسانی باکوور. 
بە پێی ئامارەکان نزیک بە ٢ میلیۆن کورد لە شارەکانی خوراسان و خوارسانی باکوور و باکووری ئێران دەژین کە لە سەردەمەکانی سەفەوی، ئەفشاری و تەنانەت قاجاڕییدا دوور خراونەتەوە بۆ ئەو ناوچانە.


ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:21:25/04/2019