دوو کەس لە شارەکانی دێولان و بۆکان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو کەس لە شارەکانی دێولان و بۆکان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، چەند رۆژ لەوە پێش پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی "ئەسعەد جەوانمەردی" کوڕی ئەحمەد ، تەمەن ٥٠ ساڵ، دانیشتووی گوندی "کەڕەونان"ی سەر بە شاری "دێولان" خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتووە، ئەم شارۆمەندە کوردە بە هۆی کێشەی ئابووری و نەدارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر لەم پەیوەندەدا و بە پێی زانیارییەکان، لاوێکی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی بۆکان، لە ماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی هۆکاری چوونە سەرەوەی خۆکوژین لە ئێران و کوردستان ە لەگەڵ پەرەسەندنی کێشەی ئابووری بەشێکی زۆر لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەرۆکی بنەماڵەکان وکۆمەڵگا دەگرن.


ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:07:25/04/2019