خۆکوژی کچێکی ١٦ ساڵە لە سنە

خۆکوژی کچێکی ١٦ ساڵە لە سنە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، چەند رۆژ لەوە پێش و رۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٨، کچێکی ١٦ ساڵی سنەیی بە ناوی "شەکیلا کەریمیان" خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری سنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوەو خۆی کوشتووە.

بە پێی زانیارییەکان، باوکی ئەم کچە گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکانە و بەردەوام ئەزیەت و ئازاری کچەکەی داوە. ئەزیەتی و ئازاری باوکی و گوشاری خێزانی هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە تازەلاوە بووە.


ئه‌م بابه‌ته 70 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:00:25/04/2019