تۆفێق محەممەدی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە

تۆفێق محەممەدی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، تۆفێق محەممەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، کە رۆژی ١٨ی رەشەممەی ساڵی رابردوو لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیرکرا، دوای ٤٥ رۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی و لێکۆڵینەوە گواستراوەتە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، بەرپرسی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، دژی ئەوە بووە کە ئەم چالاکە کرێکارییە بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێت. جێگەی ئاماژەیە تۆفێق محەمەدی تا ئێستا دادگایی نەکراوەو بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ بە شێوەی نایاسایی لە ژووری تەکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەر بووە.


ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:55:25/04/2019