سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە پیرانشار دەستگیر کران

سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە پیرانشار دەستگیر کران

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە گوندێ (ڕیکاوێ) سەر بە پیرانشار لە لایەن ئیتلاعاتی ورمێ وە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، باوکێک و دوو کوڕ بە ناوەکانی، رەحمان قاسمی و دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی داود و شۆڕش دەستگیر کراون و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان روون نەکراوەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:48:25/04/2019