فەروخ عەبدی چالاکی میدیایی و تێلگرامی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

فەروخ عەبدی چالاکی میدیایی و تێلگرامی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هرانا بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی سێ شەممە ٣ی بانەمەڕ، فەروخ عەبدی، چالاکی میدیایی و تێلگرامی، خەڵکی شاری ورمێ، دوای تێپەڕ کردنی ١٥ مانگ زیندانی بوون لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم چالاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆژی ٢١ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ لە شاری قشم دەستگیرکراو دواتر گواسترایەوە بۆ تاران و لە تارانەوە بۆ گرتووخانەی ورمێ. ئەم چالاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ لایەنەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا، دواتر لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧ سزاکەی کەم کرایەوە بۆ ١٥ مانگ.


ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:58:24/04/2019