چالاکێکی کرێکاری بانگ کرایە حەراسەتی سپای سنە

چالاکێکی کرێکاری بانگ کرایە حەراسەتی سپای سنە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٨، موزەفەر ساڵەح نیا چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکیەتی ئازادی کرێکاران، لە لایەن حەراسەتی سپای سنەوە بە تەلەفۆنی پەیوەندی پێوە کراوەو داوای لێکراوە رۆژی چوارشەممە ٤ی بانەمەڕ خۆی بەو ناوەندە ئەمنییەتییە بپارێزێت.

بانگکردنی چالاکانی کرێکاری لە حاڵێکدایە کە لە رۆژی یەکی ئەیاری، رۆژی جیهانی هاوپشتی چینی کرێکار نزیک دەبینەوەو رژیم بە مەبەستی بەرگرتن بە هەرچەشنە کۆبوونەوەیەکی کرێکاری، گوشار دەخاتە سەر چالاکانی کرێکاری و مەدەنی.


ئه‌م بابه‌ته 203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:19:24/04/2019