بریندار بوونی دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەی سەقز- دیواندەرە

بریندار بوونی دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەی سەقز- دیواندەرە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتوە کاتژمێر ٨:۳۰ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆچواشەممە ڕێکەوتی ٤ بانەمەڕ ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جادەی نێوان سەقز دیواندەرە لەنێوان وانت و پەیکانێکدا ڕویدا کە بەهۆیەوە ۲کەس برینداربوون کە لە لایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

خراپی جاددەو بانەکان، خێرایی زۆری شۆفێرەکان و لەهەمانکاتدا ناستاندارد بوونی ماشێنەکان هۆکاری سەرەکی رووداوی هاتوچۆیە لە ئێران کە بە یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا تۆمار دەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:08:24/04/2019