سپای پاسداران، لە بناری شاهۆ مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات

سپای پاسداران، لە بناری شاهۆ مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، سپای پاسداران مانۆڕ و نمایشێکی سەربازی لە بناری شاهۆ بەڕێوەدەبات و داوای لە مەڕدارانی گوندەکانی پاڵنگان و دێوەزناو کردووە که خۆیان لە چوون بۆ شاخی شاهۆ دوور بگرن.
سپای پاسداران هەروەها رایگەیاندووە: ئەو مانۆڕە سەربازییە لە هاوارگەکانی هانیە و گۆزیبان و لەوەڕگەکانی (وه رگیر) هەتا (دره کله) بەرێوە دەچێت و داوای لە دانیشتوانی گوندەکانی دێوەزناو و پاڵنگان کردووە لە چوون بۆ شاخی شاهۆ و هەوارگەکانی شاهۆی کامیاران خۆیان بە دوور بگرن.

سپای پاسداران لەم پەیوەندەدا راگەیاندنێکی بڵاو کردۆتەوەو لە راگەیاندنەکەیاندا هاتووە:هاتوچۆ کردنی شاخەوانان، گەشتیاران... هەتا کاتی تەواوبوونی مانۆرەکە قەدەغەیە، لە ئەگەری ڕوودانی هەڕ ڕووداوێک، ئەو کەسانەی سەردانی ئەو ناوچانە دەکەن خۆیان بەرپرسن.

ئەم مانۆڕە سەربازییەی سپای پاسداران لەو ناوچەیە دوای ئەوە دێت کە رۆژی ١٩ی خاکەلێوە سپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە بە فەرمی خرایە لیستی تیرۆرەوە. خەڵکی ناوچەکە ئەم مانۆڕە زیاتر بۆ ترساندنی خەڵکی ناوچەکە لێک دەدەنەوە. لەهەمانکاتدا نیگەرانن بەوەی کە ئەم نمایشە سەربازییە زەرەر و زیانی دەبێت بۆ لەوەڕگەکانیان.

ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:59:24/04/2019