کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی قەندی شووش

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی قەندی شووش

بە پێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە ٣ی بانەمەڕ، زیاتر لە ٣٠٠ کرێکاری شیرکەتی قەندی شووش، بە ناڕەزایەتی بەنەدانی حەقدەستی ٤ مانگیان لە بەردەم بینای حەراسەت و ئەمنییەتی ئەم کۆمپانیایە کۆبوونەوەو خوازیاری پێدانی حەقدەستە دواکەوتووەکانیان بوون.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم کرێکارانە لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ساڵی رابردووەوە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش بەرپرسان لە وەڵامدانەوە بە خواستەکانیان خۆیان دەبوێرن. جگە لەوەش دەفتەرچی دەرمانی ئەم کرێکارانە تا ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:40:24/04/2019