بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە سەردەشت، دوو کەس بریندار بوون

بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە سەردەشت، دوو کەس بریندار بوون


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، کاتژمێر ٢٠:٠٥ خولەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٦ ی خاکەلێوە، بڵاوبوونەوەو تەقینەوەی گاز بوو بە هۆی رووخانی خانووییەک لە سەردەشت و بریندار بوونی ژن و پیاوێکی گەنج.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، ناستانداردبوونی کەرەستەکان بە تایبەت بۆری گاز، بووە بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە ناو ماڵەکەدا و سەرەنجام تەقینەوەو ئاگرگرتنی ئەو خانوە.کە پیاوێکی تەمەن ٣٠ و ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەو هۆیەوە بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.


ئه‌م بابه‌ته 186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:18:16/04/2019