برینەوەی دارستانەکانی نزیک گوندی وشکەڵانی سەر بە مەریوان

برینەوەی دارستانەکانی نزیک گوندی وشکەڵانی سەر بە مەریوان


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە رۆژانی رابردوودا بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی نزیکی گوندی وشکەڵانی سەر بە مەریوان ، لە لایەن خەڵکانێکەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە بڕدراوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ ئەم دارستانە لە لایەن کەسێکەوە بە مەبەستی ئەوەی شوێنی درەختەکان بکات بە باخی شەخسی بڕدراوە.

هەر لەم پەیوەندەدا ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان وێڕای بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وێنە لەو کارە نابەرپرسانە، نیگەرانی خۆی لە بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستان و بە تایبەت جەنگەڵەکانی مەریوان دەربڕێوە.

بڕینەوەی دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەری لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە بە شێوەی بەربڵاو دەستی پێکردوەو سەرەڕای ناڕەزایەتی ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی، بەڵام تا ئێستاش هەر درێژەی هەیەو بە شێوەی سیستماتیک و بەرنامە بۆداڕێژراو خەریکی لەناوبردنی دارستانەکانی مەریوان و کوردستانن.


· وێنەکان لە تێلگرامی تایبەتی چیا وەرگیراوە


ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:21:15/04/2019