لاوێکی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لاوێکی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، لاوێکی مەریوانی بەناوی "ناسر نیکخا" تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی ساڵەح، خەڵکی گوندی "بەرقەڵا" و دانیشتووی مەریوان، خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئێستا بە روونی هۆکاری خۆکوژی ئەم کەسە بڵاو نەبۆتەوەو نەزانراوە بە چ هۆکارێک خۆی کوشتووە.


ئه‌م بابه‌ته 49 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:59:15/04/2019