برینداربوونی سێ کەس لە بۆکان بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە

برینداربوونی سێ کەس لە بۆکان بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری "پژۆ پارس" لە نزیک ئاوایی "یەک شەوە" سەر بە بۆکان ٣ کەس بریندار بوون کە بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ناستاندارد بوونی رێگاو بانەکان، خراپی جۆری ماشێنەکان و دووربوونیان لە ستانداردە جیهانییەکان و هەروەها خێرایی لێخوڕینی شۆفێرەکان هۆکاری سەرەکی رووداوی هاتووچۆن لە ئێران و کوردستان.


ئه‌م بابه‌ته 257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:58:15/04/2019