دەرکەوتنی تەقەمەنی و چەک و چۆڵی شاراوە، لە نزیک شوێنی ژیانی خەڵک لە کوردستان

دەرکەوتنی تەقەمەنی و چەک و چۆڵی شاراوە، لە نزیک شوێنی ژیانی خەڵک لە کوردستان


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی خاکەلێوە، نارنجەکێک نزیک قوتابخانەی گوندی "هەنجیران"ی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن قوتابییەکان و خەڵکی ئەو ئاواییەوە بینراوەتەوە.

کەسێک لە خەڵکی ئەو گوندە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند کە ئەو نارنجەکە کۆنە و دیارە چەند ساڵە لە ژێر خاك بووەو بە هۆی باران بارینەوە دەرکەوتووە.

لە ماوەی رابردوودا و بە هۆی شەپۆلی فەراوانی باران بارینەوە، ئەو مین و تەقەمەنیانەی کە لە لایەن رژیمەوە چێنراون ئاو بۆ پێدەشتەکانی هێناون و ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک دروست کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:40:14/04/2019