شارۆمەندێکی کورد سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا

شارۆمەندێکی کورد سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هرانا بڵاوی کردۆتەوە: حەوتووی ڕابردوو، لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی شاری قەسری شیرین، حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانی بە سەر زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "کیانووش قارەمانی"داسەپاند.

لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی شاری قەسری شیرین، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بە تۆمەتی تحریق" دوو جار (ئاگردانی مزگەوت و بانگ)، مەحکووم کردووە.

ناوەندی هەواڵنێری "هرانا" سەبارەت بەو حوکمە بڵاوی کردووەتەوە، کیانووش قارەمانی، کە بە ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری لە لایەن لقی دووی دادگای پێداچوونەوەی شاری قەسری شیرین مەحکووم کراوە، دەبێت ١٠ ساڵ لەو حوکمە جێبەجێت بکرێت.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دۆسیە ناوبراو لە دادگای ئینقلاب و کەیفەری، لە قۆناغی پێداچوونەوە، کۆکراوەتەوە و لە ئەنجامدا، بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری کۆتایی پێهات.

کیانووش قارەمانی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشانە و لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦ دەسبەسەر و مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی ٥ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام" بە ٥ ساڵ زیندان و هەروەها "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە ساڵێک زیندانی مەحکووم کرا.


ئه‌م بابه‌ته 41 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:36:14/04/2019