کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە چاڵدران و خۆی

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە چاڵدران و خۆی

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢١ی خاکەلێوە کۆڵبەرێکی خەڵکی خۆی بەناوی (بێهرووز چەتۆزادە) خەڵکی گوندی (توورە) بە تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی رژیم گیانی لە دەستداوە.

هەر لە هەواڵێکی تر هەر لەم پەیوەندەدا کە بەناوەندی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هێزەچەکدارەکانی رژیم لە سنووری چاڵدران تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرەکان کردوەو بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی "مەجید جەلیل پوور" فیشەک بەر پێی کەوتووەو بریندار بووەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکانی ورمێ.


ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:10:13/04/2019