بە
پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ١٧ی خاکەلێوە،
لاوێکی بۆکانی بە ناوی "جەسیم محەممەدزادە" ٢٧ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی
"گۆگجڵوو" یەک رۆژ دوای زەماوەند کردنی لە گەوڕەکەی خۆیان خۆی
هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەکی
نزیک بەم کەسە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند کە ناوبراو ساڵی رابردووش دەستی دابووە
خۆکوژی کە توانرا رزگار بکرێت.
ئهم بابهته 884
جار خوێنراوهتهوه