تەقەکردنی چەکدارەکانی رژیم لە ناوشاری مەهاباد

تەقەکردنی چەکدارەکانی رژیم لە ناوشاری مەهاباد

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوە چەکدارەکانی رژیم لە ناوشاری مەهاباد، بەشوێن چەند کاسبکارێک کەوتوون کە باریان پێ بووەو لە ناو جەرگەی شار و لە بەردەم نوێنەرایەتی و بریکاری (ایران خودرو) تەقەیان لەو کەسانە کردوە.

بەختەوەرانە بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ بە هۆی تەقەی چەکدارەکانی رژیمەوە کەس زیانی گیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام تەقە کردنی چەکدارەکانی رژیم لە ناو شارداو لە شوێنی ژیان و نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاسایی نیگەرانی و تووڕەیی خەڵکی لێکەوتۆتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، نووسینگەی سەرەکی و بریکاری (ایران خودرو) لەو شارە زیانی ماددی پێگەیشتووە. 


ئه‌م بابه‌ته 889 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:15:08/04/2019