تەقەکردن لە کۆگایەک لە کرماشان، قوربانی لێکەوتەوە

 تەقەکردن لە کۆگایەک لە کرماشان، قوربانی لێکەوتەوە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٠١٩، لەگەڕەکی "پەردیس"ی کرماشان چەند کەسێکی چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر کۆگایەکی خواردەمەنی و تەقەیان لە کۆگاکە و خاوەن کۆگاکە کردووە کە بەو هۆیەوە دوو کڕیار کە لەناو کۆگاکە بوون بریندار بوون کە یەکیان لە رێگا گیانی لەدەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە دوا بە دوای رووداوەکە چەکدارەکان هەڵهاتوون و شوێنەکەیان جێ هێشتووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، ئەم تەقە کردنە بە هۆی کێشەی خێزانی چەکدارەکان بووە لەگەڵ خاوەن کۆگاکە.


ئه‌م بابه‌ته 625 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:11:08/04/2019