کۆڕی رێزگرتن لە زمانی دایکی لە زانستگای پەیام نووری مەریوان بەڕێوەچوو


کۆڕی رێزگرتن لە زمانی دایکی لە زانستگای پەیام نووری مەریوان بەڕێوەچوو


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ٤ی رەشەممە ١٣٩٧ هەتاوی، لە لایەن ئەنجومەنە زانستییەکانی زانستگای مەریوانەوە کۆڕی ڕێزگرتن لە زمانی دایکی بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ ٤/۱۲/۲۷۱۸کوردی لە لایەن ئەنجۆمەنە زانستییەکانی زانستگەی پەیام نووری مەریوان بەڕێوە چوو

لە سەرتای کۆڕەکە راگەیاندنی ئەنجومەنە زانستییەکان خوێندراوە . لەو بیانیە باسی سەتەمی نەتەوەیی کرا و ئەوەی کە گەلی کورد بەدەوام مافە نەتەوەییەکانی پێشێل دەکرێت.

خوێندکارانی زانستگای پەیام نوور لە بەشێک لە پەیامەکەیاندا روو بە کۆمەڵگای کوردستان، داوایان لە خەڵک کرد کە خۆیان ئەرکی فێربوونی زمانی نەتەوەیی بخەنە ئەستۆی خۆیان و ئەو زمانە فێر ببن و چاوەڕوانی یاسای ئێران و سیستەمی ناوەندگەرافی فارسستانی نەبن کە ئامادە کاری بکات بەوە مناڵی کورد فێری زمانی نەتەوەیی خۆیان بن. داوایان لە بنەماڵەکان و خەڵک کرد کە خۆیان مناڵانی خۆیان فێری زمانی نەتەوەیی خۆیان بکەن.

لە بەشی دووهمدا عەدنان بەرزەنجی لە روانگەی یاساییەوە باسی لە فێربوونی زمانی کوردی و گرینگی ئەم بابەتە گرت . هەروەها رەخنەی لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی گرت بەوەی کە ماددەی ١٥ و ١٩ ی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ماددەی ١ی ئەم یاسایە ناتەبایە و ناخوێنێتەوە. بە پێی ماددەی ١ یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی، نەتەوەکانی ئێران لە باری مافی زمانییەوە یەکسان نین.

لە بەشی سێهەمی کۆڕەکەدا دکتۆر ئەنوەر نەویدیان دوکتۆرای دەروونناس، مامۆستای زانستگەی پەیام نوور و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی رۆنان باسی لە کاریگەری زمانی زگماکی لە سەر تاک کرد هەر لە قۆناغە کۆرپەلە بوونەوەو ناو مناڵدانی دایکدا تا گەورە بوون.

دوکتۆر نەویدیان لە بابەتەکەیدا باسی لەوە کرد فێرنەبوونی زمانی دایکی هەر لە مناڵییەوە ، مناڵان تووشی دڵەڕاوکە و نەبوونی متمانە بە خۆ دەکات و وا دەکات مناڵ هەر لە سەرەتای مناڵییەوە تووشی قەیرانی شوناس بێت.

لە بەشێکیتری بەرنامەکەدا، فیلمێک کە ئەنجومەنی فەرهەنگی ڤەژین لە سەر زمانی دایکی و خوێندن بە زمانی دایکی بەرهەمی هێنابوو نمایش کرا.

پاشان هەرکام لە بەڕێوان ژیلا ئەسپرا و ئەمیر دانشوەر دوو مامۆستای وانەبێژی زمانی کوردی، لە سەر خولەکانی زمانی کوردی بە زاراوەکانی سۆرانی و هەورامی باسێکیان پێشکەش کرد.

لە بەشی کۆتایی کۆڕەکەدا بڕوانامەی زمانی کوردی و گوڵی سوور پێشکەش بەو خوێندکارانە کرا کە سەرکەوتووانە خولی فێربوونی زمانی کوردیان تەواو کردوە.

هەروەها خوێندکارانی زانستگای پەیام نوور داوایان کرد کە دوو یۆنیت (واحد) خوێندنی زمانی کوردی لە چارتی واحدەکانی زانستگای پەیام نوور بگۆنجێنن بەو بۆنەیشەوە ژمارەیەک واژۆ لە لایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە کۆ کرایەوە.

خوینکاران توانیان واژۆیەکی زۆر کۆکەنەوە



ئه‌م بابه‌ته 566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:41:23/02/2019