کۆچی دوایی دۆست و لایەنگرێکی کۆمەڵە لە شاری شنۆ

کۆچی دوایی دۆست و لایەنگرێکی کۆمەڵە لە شاری شنۆ

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، وەستا قادر ئامینەدار دۆست و لایەنگری دێرینی کؤمەڵە و کەسایەتی خۆشناوی شاری شنۆ بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری شنۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

وەستا قادر هەر لە سەرەتای دەیەی ١٣٦٠ەوە وەک دۆست و لایەنگرێکی کۆمەڵە چالاکی کردوەو لە هەمانکاتدا کەسایەتییەکی ناوچەکە بووە.

وەستا قادر بە ئەسڵ خەڵکی شاری مەهابادە، بەڵام لە چەند ساڵ لەوە پێشەوە لە شاری سنۆ دەژیا.


ئه‌م بابه‌ته 709 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:19:23/02/2019