بە پێی هەوالێ
گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، "ئومید شامرادی" مامۆستای دیواندەرەیی
کە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ ڕۆژێک پێش مانگرتنی سەرتاسەریی مامۆستایان لە لایەن هێزەکانی
ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە لایەن لەقی یەکی
دادگای ئتقلابی شاری سنەوە، "یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری" بۆ بڕایەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنان ڕێکخراوە کرێکارییەکان ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە کە
لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئنقلابی شاری سنەوە مامۆستای
کوردی خەڵکی دیواندەرە بە تۆمەتی "هەوڵدانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" بە یەک
ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئهم بابهته 286
جار خوێنراوهتهوه