هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز دوو لاوی خەڵکی سقزیان دەستبەسەر کرد

هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز دوو لاوی خەڵکی سقزیان دەستبەسەر کرد


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ دوو لاوی خەڵکی سەقز بە ناوە کانی "یاسین کەنعانی" و "ئاسۆ ڕەمەزانزادە" لە گەڕانەوە لە "تاران"ەوە بۆ شاری سەقز ، کاتێک کە لە بازگەی چوونە ژوورەوەی سەقز چوونە نێو سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسر کران و هەتا ئێستا شوێنی ڕاگرتنی ئەو شارۆمەندانە نادیارە.

بنەماڵەی ئەو دوو لاوە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بەردەوام بەدوای کوڕەکانیانەوە بوون و سەردانی زۆرێک لە ناوەندە ئەمنییەتەکانیان کردووە بەڵام سەرەڕای تەواوی ئەو هەوڵ و تەقالایانە هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە و هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێی ئاماژەیە کە ئەمە یەکەم جار نەبووە کە ئەو دوو لاوە دەستبەسەر دەکرێن و لەمە پێشیش دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران" دەستبەسەر کرابوون.


ئه‌م بابه‌ته 366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:00:23/02/2019